سۆلاری ترسی خۆی له باره‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی راگه‌یاند
ریال مه‌درید سبه‌ی له یارییه‌كی دواخراودا رووبه‌رووی ڤیاریال ده‌بێته‌وه، سانتیاگۆ سۆلاری ئاماژه به قوڕسی ئه‌و یارییه ده‌كات، دووپاتیشیده‌كاته‌وه ده‌توانن ئه‌م وه‌رزه ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان بكه‌ن، ده‌شڵێت: ئامانجمان نییه ده‌ستبه‌رداری ئیسكۆ ببین.
سانتياگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤیاریال به‌شداری له پرێس كۆنفرانسێك كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه له ساڵی 2019 ركابه‌ری له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: به‌و كۆمه‌ڵه یاریزانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه ململانێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان بكه‌ین، هه‌موو یاریزانه‌كانیش ده‌رفه‌تی یاریكردنیان پێ ده‌درێت.
سۆلاری گوتیشی: هه‌موومان له ریال مه‌درید دڵخۆشین به ئاستی ئیسكۆ و كه‌یلۆر ناڤاس، نامانه‌وێت ئێستا له‌سه‌ر بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه گفتوگۆ بكه‌ین، چونكه هیچ شتێی نوێمان له‌سه‌ر بازاڕه‌كه نییه، ئیسكۆ یاریزانێكی گرنگه له تیپه‌كه‌مان و ئامانجه‌مان نییه ده‌ستبه‌رداری ببین.
سۆلاری ده‌شڵێت: دڵخۆشم به كاره‌كانم له ریال مه‌درید، توانیمان نازناوی جامی جیهانی یانه‌كان له كۆتایی ساڵی رابردوو ببه‌ینه‌وه، ده‌مانه‌وێت نازناوی زیاتر به‌ده‌ست بهێنین.
له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤیاریال سۆلاری گوتی: بێگومان یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ڤیاریال قوڕسه، هه‌وڵده‌ده‌ین یارییه‌كی باش بكه‌ین و به هه‌موو توانا‌مان كار بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ین.