وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووريا: 400 شه‌ڕڤان له منبج كشانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووريا، رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 400 شه‌ڕڤانى كورد له منبج كشاونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووريا راشيگه‌ياند، ئه‌و شه‌ڕڤانه كوردانه منبجيان به‌ره‌و كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى فورات به‌جێهێشتووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئاشكرايكردووه، له ژى ئه‌م مانگه‌وه، رێككه‌وتنى نێوان سوريا و يه‌كينه كوردييه‌كان چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و به گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه له قۆناغى يه‌كه‌مدا كاروانێكى ئه‌و هێزانه منبج به‌جێده‌هێڵن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌مڕۆ زياتر له 30 پاس يه‌كينه كوردييه‌كانيان له منبجه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات گواستووه‌ته‌وه.
رۆژى 28ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018، سوپاى سووريا رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان چوونه‌ته ناو شارى منبجه‌وه و ئاڵاى سووريايان تێدا هه‌ڵكردووه.
پێشتر و له 2016دا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) رايگه‌ياندبوو، هێزه‌كانيان له منبج كشاندووه‌ته‌وه و داوايان له سوپاى سووريا كرد، بۆشايى ئه‌منى ناوچه‌كه پڕ بكاته‌وه.