هێزه ئه‌مه‌ريكييه‌كان له ئه‌نبار بڵاوبوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى عێراقى رايگه‌ياند، هێزه ئه‌مه‌ريكييه‌كان له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى پارێزگاى ئه‌نبار بڵاوبوونه‌ته‌وه و به چڕى كه‌وتوونه‌ته جموجۆڵ.
سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار، نه‌عيم كعود، رايگه‌ياند، تا ئێستا نازانرێت چه‌ند سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكايى له سه‌ربازگه‌ى عه‌ين ئه‌سه‌د له ئه‌ركدان و ژماره‌يه‌ك ناوه‌ندى ديكه‌ى سه‌ربازيش له سنوورى پارێزگاكه هه‌ن، كه سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكييان تێدايه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام و رۆژانه به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
پێشتريش، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار، عيد عه‌ماش، رايگه‌ياندبوو، هێزه ئه‌مه‌ريكاييه‌كان چه‌ندين بنكه‌ى سه‌ربازييان له ئه‌نبار هه‌يه و رێگه ناده‌ن هێزه عێراقييه‌كان بچنه بنكه‌كانيان.
ئه‌وه له كاتێكدايه، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق رايگه‌ياندوو، هێزه عێراقييه‌كان بۆيان هه‌يه بچنه بنكه‌كانه‌وه.
ئاشكراشيكرد، له كوه‌يته‌وه، 50 بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى و پڕ له كه‌رسته‌ى جه‌نگى گه‌يه‌ندراونه‌ته بنكه‌ى عه‌ين ئه‌سه‌د به بێ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ناوخۆيى پارێزگاكه و لايه‌نه ره‌سمييه عێراقييه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر