هه‌ڵمه‌تێك بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی خانمه په‌رله‌مانتاری عێراقی "وه‌حده جومه‌یلی" ده‌ستی پێكرد
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ری عێراقی له یاداشتێكدا داوایان له داواكاری گشتی كردووه، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر وه‌حده جومه‌یلی، ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره هه‌ڵگرێت، كه شه‌وی سه‌ری ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ته‌قه‌ی كردبوو.
له‌مباره‌یه‌وه حوسام عه‌باس، یه‌كێك له پارێزه‌ران به كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" راگه‌یاند، "یاداشتێكمان له‌باره‌ی خانمه په‌رله‌مانتاری عێراقی، وه‌حده جومه‌یلی پێكه‌ش به داواكاری گشتی كردووه، كه له ئاهه‌نگی شه‌وی سه‌ری ساڵدا به ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی یاسای عێراقی پێشێل كردووه".
ئه‌و پارێزه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "داوامان له داواكاری گشتی كردووه، به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی 495 له یاسای ژماره 111ی سزاكانی ساڵی 1969 ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره سزا بدرێت، كه سزاكه‌ی زیندانیكردنه و ماوه‌كه‌ی كه‌متر له ساڵێك و زیاتر له سێ ساڵ نه‌بێت".
هه‌وره‌ها گوتی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه له یاسای عێراقی، هه‌ركه‌سێك له شوێنه گشتی و تایبه‌ته‌كان و حه‌ره‌می گونده‌كان ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی و گوللـه به ئاسمانه‌وه بنێت، سزاكه‌ی زیندانیكردنه و ماوه‌كه‌شی كه‌متر له ساڵێك و زیاتر له سێ ساڵ نییه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێستا ئێمه چاوه‌ڕێی رێككاره‌كانی داواكاری گشتین، یان ده‌بێت له ڕێگه‌ی ده‌نگدانی ناو په‌رله‌مانه‌وه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵگرێت، یانیش پێویسته داواكاری گشتی به ده‌سه‌ڵاتی خۆی فه‌رمانی سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌و خانمه په‌رله‌مانتاره ده‌ربكات".
دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه و له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كه شه‌وی سه‌ری ساڵ وه‌حده جومه‌یلی، خانمه په‌رله‌مانتاری عێراقی له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ده‌مانچه‌كه‌ی له جامی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه و به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵه‌وه ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌كات، كاردانه‌وه‌ی زۆری شه‌قامی عێراقی به‌دوای ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا هات و داوا ده‌كرێت پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵگیرێت و رووبه‌ڕووی یاسا بكرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له شه‌وی سه‌ری ساڵ له شاری به‌غدا، كه له ئه‌نجامدا منداڵك كوژرا و 77ی دیكه‌ش بریندار بوون، دوێنێ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره له هه‌ڵمه‌تێكدا ژماره‌یه‌ك كه‌سی ده‌ستگیركرد.
پێشتریش په‌يجى (بغداد نيوز) داواى له وه‌زيرى ناوخۆى عێراق كردووه، جومه‌يلى ده‌ستگير بكات، به‌و پێيه‌ى پێچه‌وانه‌ى ياسا ته‌قه‌ى كردووه و ئاسايشى هاووڵاتيانى خستووه‌ته مه‌ترسييه‌وه.
وه‌حده جومه‌يلى، له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، رايگه‌ياند، له ريزى كوتله‌ى ميحوه‌رى وه‌ته‌نى ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام كوتله‌يه‌كى نوێ به ناوى (ندا‌ء بغداد) پێكده‌هێنێت و هه‌وڵيش ده‌دات حزبێكى سياسى به‌و ناوه‌وه رابگه‌يه‌نێت.
H.B