پاڵێوگه‌یه‌ك كرێكاره عێراقییه‌كان ده‌رده‌كات و ئێرانی له‌شوێنی ئه‌وان داده‌مه‌زرێنێت
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك كرێكاری عێراقی یه‌كێك له كۆمپانیاكان له پاڵێوگه‌ی سه‌ماوه‌ی سه‌ر به پارێزگای موسه‌ننا، به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌یان له كاره‌كانیان و دانانی كرێكاری ئێران له‌شوێنی ئه‌وان، گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان سازكرد.
له‌مباره‌یه‌وه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك كرێكاری یه‌كێك له كۆمپانیاكانی پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ی قیڕسازی له پاڵێوگه‌ی سه‌ماوه گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م بینایه‌ی پارێزگای موسه‌ننا سازكرد.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، كرێكاره عێراقییه‌كان به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌یان له‌كاره‌كانیان و دانانی كرێكاری ئێرانی له شوێنی ئه‌وان، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یان سازكردووه.
H.B