كاناڤارۆ: ئه‌گه‌ر ناپۆلی بیه‌وێت كریستیانۆ و یوڤێنتۆس رابگرێت پێویسته مێسی بكڕێت
فابیۆ كاناڤارۆ كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ناپۆلی ته‌نیا به‌یه‌ك رێگه ده‌توانێت یوڤێنتۆس و كریستیانۆ رابگرێت ئه‌ویش به گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ده‌بێت.
كاناڤارۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئێستای یانه‌ی تیانجینی چینی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی كاڵچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كات یانه‌ی ناپۆلی ناتوانێت به‌م پێكهاته‌یه خۆی به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس رابگرێت.
كاناڤارۆ كه پێشتر یاری بۆ هه‌ردوو یانه‌ی ناپۆلی و یوڤێنتۆس كردووه، ده‌شڵێت: یوڤێنتۆس ئه‌م وه‌رزه گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له پێكهاته‌كه‌ی كردووه و كریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترین هێرشبه‌ری گواستۆته‌وه، بۆیه ناپۆلی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی له یوڤێنتۆس وه‌ربگرێته‌وه پێویسته ئه‌ستێره‌ی گه‌وره بگوازێته‌وه.
كاناڤارۆی ته‌مه‌ن 45 ساڵ گوتیشی: ناپۆلی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت یوڤێنتۆس و كریستیانۆ بوه‌ستێنێت پێویسته به زووترین كات لیۆنێل مێسی بكرێت.
كاناڤارۆ ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له سێریا ئه‌ی هه‌یه، 68 یاری بۆ ناپۆلی كردووه، 128 یاری له‌گه‌ڵ یوڤی ئه‌نجام داوه، زۆرترین كاتیشی له سێریا ئه‌ی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان تێپه‌ڕ كردووه كه تێیدا 287 یاری بۆ ئینته‌ر كردووه، جیا له‌وه‌ش پێشتر درێسی یانه‌ی ریال مه‌دریدی پۆشیوه و خه‌ڵاتی تۆپی زێرینیشی به‌ده‌ستهێناوه.