عادل عەبدولمەھدی سەروەت و سامانی خۆی ئاشكرا دەكات

دەستەی نەزاھە زانیاری دەخاتەڕوو

K24 - ھەولێر

عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەك یەکەم بەرپرسی باڵای عێراق فۆڕمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی لە دەستەی نەزاھە پڕکردەوە.

دەستەی نەزاھەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، کە فەرمانگەی خۆپاراستن لە دەستەکە فۆڕمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی تایبەت بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی وەرگرتووە، بەمەش دەبێتە یەکەم بەرپرسی باڵای عێراق کە لە 2019 سامانی خۆی بۆ دەستەکە ئاشکرا بکات.

لە راگەیەندراوەكەدا دەستەی نەزاھەی عێراق ئەوەشی ئاشکراکردووە وردبینی کراوە بۆ ئەو فۆڕمەی لەلایەن عادل عەبدولمەھدی گەڕێندراوەتەوە بۆ دەستەکە و تۆمارکراوە و کۆبۆنی وەرگرتنی بۆ پڕکردووەتەوە بەپێی ئەو رێوشوێنانەی لەلایەن دەستەی نەزاھەوە دەگیرێتە بەر.