تره‌مپ نيوه‌ى هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان ده‌كێشێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا(پێنتاگۆن) رايگه‌ياند، "به فه‌رمانى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، نيوه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه".
"ئوستن سكوت ميله‌ر"، فه‌رمانده‌ى نێرده‌ى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) له ئه‌فغانستان رايگه‌ياند، "ئه‌مساڵ 7 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكى له ئه‌فغانستان ده‌كێشنه‌وه. ته‌نيا به‌شێك له هێزه تايبه‌ته‌كان ده‌مێننه‌وه، بۆ وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له تاڵيبان و داعش".
هه‌روه‌ها نوێنه‌رى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى ئه‌مه‌ريكا، له "كۆشكى سپى"، "گارێت ماركس" رايگه‌ياند، "هێشتا دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان ده‌رنه‌كردووه".
رۆژنامه‌ى "ۆڵ ستريت جۆرناڵ"، له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردبوويه‌وه، كه ئيداره‌ى "كۆشكى سپى" له پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌فغانستان ده‌كۆڵێته‌وه.
سوپاى ئه‌مه‌ريكا له 2001ه‌وه بۆ شه‌ڕى قاعيده و تاڵيبان به سه‌ركردايه‌تى هێزه‌كانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى روويكردووه‌ته ئه‌فغانستان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا تۆڕى هه‌واڵيى "سى ئێن ئێن"ى ئه‌مه‌ريكى له زارى سه‌رچاوه‌يه‌ك له "كۆشكى سپى"ييه‌وه بڵاويكرده‌وه، "پێنتاگۆن" ژماره‌ى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌فغانستان بۆ 7 هه‌زار سه‌رباز كه‌مده‌كاته‌وه.
له ئێستادا زياتر له 14 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكى له ئه‌فغانستاندا سه‌رقاڵى ئه‌ركه‌كانيانن.
پرسى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌فغانستان دواى ئه‌وه دێت مانگى رابردوو، له "ئه‌بوزه‌بى" شاندێكى ئه‌مه‌ريكا و بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان كۆبوونه‌وه.
هاوكات بڕياره ئه‌م مانگه شاندى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان و ئه‌مه‌ريكا له "رياز"ى پايته‌ختى سعوودييه كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر