ئه‌مڕۆ كریستیانۆ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018 ده‌كات
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی گلۆب سۆكه‌ر گه‌یشتۆته ئیمارات كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینه‌كانی 2018 دابه‌ش بكرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوشانی كلیان مباپێ و ئانتوان گریزمان كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی گڵۆب سۆكه‌ر ده‌كه‌ن كه هه‌موو ساڵێك له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاته‌كه له دوبه‌ی ئیمارات ده‌به‌خشرێت.
له‌سه‌ر ئاستی راهێنه‌رانیش (زینه‌دین زیدان، یۆرگن كڵۆپ، ئالێگری، دیشامپ و سیمیۆنی) كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌كه‌ن.
تۆماس بیندۆنی سەرۆکی جێبەجێ کاری کۆمپانیایا گڵۆب سۆکەر به میدیاكانی راگه‌یانده هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی 2018 كراوه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان كریستیانۆ رۆناڵدۆ ره‌نگه بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی گڵۆب سۆكه‌ر بباته‌وه، له‌وكاته‌ی لیۆنێل مێسی ته‌نیا یه‌كجار ئه‌م خه‌ڵاته‌ی له 2015 به‌ده‌ستهێناوه.
خەڵاتی گلۆب سۆکەر ساڵانە لە ئیمارات پێشکەش بە باشترین یاریزان، باشترین راهێنەر، باشترین ناوبژیوان، باشترین خول، باشترین یانە و هەروەها سەرکەوتووترین بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانان دەدرێت.