دواى 12 ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی سه‌دام ئاشكرا ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط" وه‌رده‌كاری نوێی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فه‌رمانه ئاشكرا ده‌كات، كه به‌ر له 12 ساڵ بۆ له‌سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق ده‌ركرابوو.
ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی، "دوای تێپه‌ڕبوونی 12 ساڵ به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتریی عێراق، تائێستاش رۆژ به ڕۆژ زانیاری نوێ و نهێنی له‌سه‌ر دوایین رۆژه‌كانی سه‌دام ئاشكرا ده‌بن، بۆنموونه پێشتریش یه‌كێك له‌و دوازده پاسه‌وانانه‌ی له زیندانی چاو‌دێر چڕ پاسه‌وانی سه‌دام حوسێنی ده‌كرد، زانیاری نوێی ئاشكرا كرد و باس له دوایین رۆژی سه‌دام له‌و زیندانه به‌ر له راده‌ستكردنی بۆ لایه‌نی عێراقی كردبوو".
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرای ده‌كات، "ئه‌م جاره‌ش بۆ یه‌كه‌م جار دزه به فه‌رمانی له‌سێداردانی سه‌دام حوسێن كراوه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرا بووه".
رۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط" ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سێداره‌دانه‌كه واژووی 4 كه‌سی له‌سه‌ره كه نوێنه‌رایه‌تی چه‌ند لایه‌نێكی به‌رپرسی عێراقی ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ش ئه‌و رۆژنامه‌یه به‌شێك له فه‌رمانه‌كه ده‌خاته روو كه نووسیویه‌تی: "فه‌رمانه‌كه بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و فه‌رمانه دیوانییه هاتووه، كه له‌لایه‌ن نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌ركرداوه و بڕیاری له‌سێداره‌دان به "هه‌ڵواسین تا مردن" بۆ سه‌دام حوسێن مه‌جید ده‌ركراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "فه‌رمانی تایبه‌ت به له‌سێداره‌دانی سه‌دام واژووی هه‌ریه‌ك له تارق نه‌جم، نوێنه‌ری مالیكی، مونیر حه‌داد، دادوه‌ری تێهه‌ڵچوونه‌وه له دادگای باڵای تاوانه‌كان، مونقیز ئه‌لفه‌رعون، داواكاری گشتی و حوسێن كه‌رباسی، به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی چاودێری چڕی له‌سه‌ره".
دوای دادگاییكردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی سه‌دام به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی عێراق و كوردستان و پشتڕاستكردنه‌وه‌یان له دادگا، به‌ر له 12 ساڵ، له به‌یانی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، كه دوایین رۆژی ساڵی 2006 بوو، فه‌رمانی له‌سێداره‌دان به سه‌ر سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراقدا جێبه‌جێ كرا.
له 30ی مانگی رابردووش رۆژێك به‌ر له ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی باوكی، ره‌غد سه‌دام، كچی سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌و قسانه‌ی باوكه له‌سێداره‌دراوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه 4 رۆژ پێش له‌سێداره‌دانی به په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌وادارانی كردبوو و به‌گوته‌ی ره‌غد، سه‌دام له په‌یامه‌كه‌یدا گوتبووی، "ئه‌ی گه‌لی عێراقی وه‌فادار و رێزدار، به‌و خودایه به‌به‌زه‌ییه ده‌تانسپێرم، كه هیچ چاكه‌یه‌ك لای ئه‌و بزر نابێت و مرۆڤی باوه‌ڕدار و راستگۆ و ده‌ستپاك بێ هیوا ناكات"، له‌دوا وشه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌دام گوتبووی، "ألله أكبر"، له په‌راوێزی په‌یامه‌كه‌شیدا سه‌دام سیفه‌ته فه‌رمییه‌كه‌ی كاتی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌خۆی دابووه‌وه و گوتبووی: "سه‌دام حوسێن، سه‌رۆك كۆماری عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌غدا، 26/12/2006ی زاینی".
H.B