"پێرێز پلانێكی داڕشتووه به كه‌مترین پاره باشترین 2 ئه‌ستێره بگوازێته‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز به هه‌مان سیاسه‌تی گواستنه‌وه‌ی كۆرتوا پلانی بۆ كڕینی دوو ئه‌ستێره‌ی دیكه داڕشتوووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 3 جه‌نیوه‌ری 2018، تۆڕی هه‌واڵی (دیڤنسا سنتراڵ)ـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت به كه‌مترین تێچوو (ئیدین هازارد و كریستیان ئیریكسن) له یانه‌كانی چێڵسی و تۆتێنهام بگوازێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه له هاوینی 2020 گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان كۆتایی دێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، پێرێز له‌م پلانه هه‌مان سیاسه‌تی گواستنه‌وه‌ی تیبۆ كۆرتوا جێبه‌جێ ده‌كات كاتێك ساڵێك پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی ناچار كرد به نرخێكی كه‌م ده‌ستبه‌رداری گۆڵپارێزه به‌لجیكاییه‌كه بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری نه‌با له هاوینی ئه‌مساڵ ده‌بوو به‌خۆڕایی له‌ده‌ستی دابا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، پێرێز ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی كۆرتوا به نرخێكی كه‌م (ئیریكسن و هازارد) له هاوینی داهاتوو بگوازێته‌وه كه ئێستا ئه‌م دوو یاریزانه ڕه‌تیان كردۆته‌وه گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه.