سێشه‌ممه‌ى داهاتوو پۆستى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى يه‌كلا ده‌كرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى سائيرون، عه‌باس علێوى، رايگه‌ياند، له دانيشتنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، پرسى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى يه‌كلا ده‌بێته‌وه.
گوتيشى: هاوپه‌يمانى بنياتنانه‌وه و ئيسڵاح رێككه‌وتوون و پێش دانيشتنى سێشه‌ممه‌ى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ردوو كوتله‌كه، سه‌رۆك وه‌زيران عادل عه‌بدولمه‌هدى له رێككه‌وتنه‌كه‌يان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
علێوى راشيگه‌ياند، رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو له دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا ئه‌و پرسه يه‌كلا ده‌بێته‌وه.
پرسى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى بووه‌ته كێشه له به‌رده‌م ته‌واوكردنى كابينه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هديدا و تا ئێستا ناكۆكى سياسى نێوان لايه‌نه‌كان رێگر بووه له پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته.
سه‌رچاوه: المعلومة
ئ.ر