ریال مه‌درید پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه قورسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید یارییه دواخراوه‌كه‌ی له گه‌ڕی حه‌ڤده‌می لالیگا ده‌كات و ده‌بێته میوانی ڤیاریال، سۆلاری بۆ ئه‌م یارییه لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی راگه‌یاند و ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م بردنه‌وه له ساڵی نوێ به‌ده‌ست بێنێت.
ریال مه‌درید له یارییه‌كی دواخراودا له كاتژمێر 11:30ـی ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی لاسیرامیكا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڤیاریال.
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید پێش ئه‌م یارییه هۆشداری دایه یاریزانه‌كانی و یارییه‌كه‌ی به قورس وه‌سف كرد.
بۆ ئه‌م یارییه سۆلاری به هۆكاری جیاواز (ڤایخۆ، یۆرێنتی، ماریانۆ دیاز و ئاسێنسیۆ)ـی دوورخستۆته‌وه و به ته‌واوی یاریزانه‌كانی دیكه‌ی ئاماده‌یه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ریال مه‌دریده بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤیاریال.