"ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی تره‌مپ" ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا

K42 - هه‌ولێر:
نانسی پیلۆسی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له پارتی دیموكراتخوازه‌كان، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا، كه پێشتر پۆڵ راینی سه‌ر به كۆمارییه‌كان له‌و پۆسته‌دا بوو.
نانسی پیلۆسی، له دایكبووی ساڵی 1940ـه له پارتی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا و بۆ دووه‌مجاره ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ره‌نگه به‌هۆی دۆسیه‌ی دیواره سنوورییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك، رووبه‌ڕووی دۆناڵد تره‌مپ ببێته‌وه.
پیلۆسی جاری یه‌كه‌م له ساڵانی 2007 تاكو 2011، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بووه و ئه‌مڕۆش بۆ جاری دووه‌م بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرایه‌وه و ده‌نگی 220 نوێنه‌ری دیموكراتخوازه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و 12 نوێنه‌ری پارته‌كه ده‌نگیان پێ نه‌داوه 3 نوێنه‌ریش ده‌نگیان نه‌دا.
پارتی دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی 2018، توانییان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستهێنن و له كۆی 435 كورسی 235 كورسییان به‌ده‌ستهێنا، له به‌رامبه‌ردا كۆمارییه‌كانی زۆرینه‌یان له ده‌ستداو ئێستا ته‌نها خاوه‌نی 200 كورسی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ن.
نانسی پیڵۆسی بە یەكێك لە بەهێزترین نەیارەكانی ترامپ داده‌نرێت، لە بارەی پرسی كوردییش لە سووریا و كشانەوەی هێزەكانی ئەمه‌ریكا، رەخنەی توندی لە ترامپ گرت، میدیا و چاودێرانی سیاسیی ئه‌مه‌ریكاش پێشبینی ململانێیەكی بەهێز دەكەن لە نێوان نانسی و ترەمپ.
پێشبینییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كن، تا ئەو ڕادەیەی باس لە داڕووخانی ئومێدی ترەمپ دەكرێت بۆ خۆ هەڵبژاردن لە خولی داهاتووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كه لە ساڵی 2020 ئه‌نجام ده‌درێت.
ئێستا كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، كه له هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیران پێكدێت، به‌سه‌ر هه‌ردوو پارتی كۆمارییه‌كان و دیموكراتخوازه‌كان دابه‌ش بووه، ئه‌نجوومه‌نی پیران كۆمارییه‌كان، كه پارته‌كه‌ی تره‌مپن، زۆرینه‌ن و له كۆی 100 كورسی، 53 كورسییان هه‌یه و دیموكراتخوازه‌كانی خاوه‌ن 47 كورسی.
هه‌رچی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه، دیموكراتخوازه‌كان به 235 كورسی زۆرینه‌ن و كۆمارییه‌كان خاوه‌ن 200 كورسین.
ئ. م
ئ. م