دوو یارییه ئاگرینه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
له خولی نایابی كوردستان یانه‌ی هه‌ولێر دواكه‌وتنی به‌رامبه‌ر ئاكرێ بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ولێر دوای 67 رۆژ یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا
له گه‌ڕی یازده‌می خولی نایابی كوردستان هه‌ولێر میوانداری ئاكرێی كرد، هه‌رچه‌نده ئاكرێی میوان ده‌ستپێشخه‌ری كرد و گۆڵی یه‌كه‌می له‌رێی ره‌یان قادر تۆمار كرد، به‌ڵام هۆگر حوسێن به تۆماركردنی گۆڵێك ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر هاوتا كرده‌وه، عه‌لی سه‌لمانیش به نرخترین دیاری كرده به‌شی هه‌ولێر و به تۆماركردنی گۆڵی دووه‌م هه‌ولێری به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد.
هه‌ولێر دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و به 13 خاڵ به كاتی بۆ خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت، ئاكرێش برینه‌كانی قوڵتربوون و بۆ جاری هه‌شته‌م له‌م وه‌رزه دۆڕا و به پێنج خاڵ له خانه‌ی چوارده‌م و كۆتایی ریزبه‌ندیه‌كه مایه‌وه.
نه‌ورۆز یاری لوتكه‌ی بادینانی برده‌وه
له یارییه‌كی دیكه‌دا له ده‌ڤه‌ری بادینان، نه‌ورۆز بووه میوانی زێره‌ڤانی، سه‌ره‌تا نه‌ورۆز گۆڵی یه‌كه‌می له خوله‌كی 37 له رێگه‌ی دیار عه‌لی تۆمار كرد.
به‌ڵام هاوژیر جه‌مال یاریزانی نه‌ورۆز گۆڵێكی به هه‌ڵه له‌خۆیان كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ زێره‌ڤانی هاوتا كرده‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی زێره‌ڤانی درێژه‌ی نه‌كێشا و دیار عه‌لی گه‌ڕایه‌وه و جارێكی دیكه نه‌ورۆزی له یارییه‌كه پێشخست و له دوا خوله‌كه‌كانیشدا گۆڵی سێیه‌میان كرد و زێره‌ڤانیان به ته‌واوه‌تی بێهیوا كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه نه‌ورۆز باڵانسی خاڵه‌كانی بۆ 19 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به كاتی بۆ خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیه‌كه سه‌ركه‌وتن، زێره‌ڤانیش بۆ جاری سێیه‌م له‌م وه‌رزه دۆڕا و به كاتی له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه.