به‌رپرسان روويانكردووه‌ته ماسته‌ر و دكتۆرا
K24 – هه‌ولێر:
له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواييدا، له عێراق به گشتيى ديارده‌يه‌ك سه‌رى هه‌ڵداوه، ئه‌ويش سه‌رقاڵى به‌شێكى زۆرى به‌رپرسانى عێراقه به به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌كانى ماسته‌ر و دكتۆرايه، بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆيان به‌هێزتر بكه‌ن و ده‌ست بگرن به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تدا.
سايتى (العربي الجديد) له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگاداره‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه له ماوه‌ى حه‌وت ساڵى رابردوودا ده‌يان به‌رپرس له رێگه‌ى واسيته و په‌يوه‌ندى تايبه‌تييانه‌وه له زانكۆ ئه‌هلييه‌كانى عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرايان به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و به‌رپرسه عێراقييانه‌ى به‌دواى بڕوانامه‌وه‌ن، په‌رله‌مانتاران، بريكارى وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌ندامى باڵاى حزبه‌كانن و ده‌يانه‌وێت نازناوه زانستييه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و به‌ده‌ستهێنانى پۆسته باڵاكان به‌كار ده‌هێنن.
هه‌رچه‌نده له عێراقدا به گوێره‌ى ياسا خوێندن و هه‌ر كارێكى ديكه‌ى بازرگانى و كارى ديكه له كاتى په‌رله‌مانتاريدا قه‌ده‌غه‌يه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران رايگه‌ياندووه، ته‌نيا له خولى پێشووى په‌رله‌ماندا 50 په‌رله‌مانتار له زانكۆ ئه‌هلييه‌كانى به‌غدا و نه‌جه‌ف و كۆليژه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و وڵاتانى دراوسێ خوێندنيان ته‌واو كردووه.
سه‌رچاوه: العربي الجديد
ئ.ر