داعش ھێرشی كردە سەر حەشدی شەعبی

زیانی گیانی ھەیە

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە باكووری رۆژھەڵاتی تكریت، ھێرشیان كردە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی و ژمارەیەك چەكداری حەشد بریندارن و چەكدارێكیشیان رفێنراوە.

بەگوێرەی ھەواڵێكی میدیاكانی حەشدی شەعبی، ھێرشەكەی چەكدارانی داعش بۆ سەر لیوای 51 ی حەشدی شەعبی بووە لە نزیك زنجیرە چیاكانی مەكحول لە باكووری رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەو ھێرشەدا جگە لە برینداربوونی 7 چەكداری حەشد، داعش چەكدارێكیشی حەشدیشی رفاندووە و ئۆتۆمبێلێكیش سوتێنراوە.