ئه‌مڕۆ هه‌ولێر له يارى لوتكه رووبه‌ڕووى زه‌ورا ده‌بێته‌وه
ئه‌مرۆ كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ له یاریی چوونی قۆناخی شازده‌ی جامی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له یاری لوتكه له به‌غدا ده‌بێته میوانی زه‌ورا.
هه‌ولێر له قۆناخی 32جامی عێراق توانی به ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی به 7 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی قه‌لعه ساڵح بباته‌وه و بگاته قۆناخی شازده، له به‌رامبه‌ردا زه‌ورا توانی به هه‌ردوو یاریی به هه‌شت گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كوفه تووشی شكست بكات.
بڕیاریشه رۆژی پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو هه‌ردوو یانه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی عێراق له یاریگای شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری رووبه‌رووی یه‌كتری ببنه‌وه.