ئه‌مڕۆ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا ده‌ستپێده‌كات
ئه‌مرۆ كاتژمێر 7:00 به‌كاتی هه‌ولێر و به یاریی نێوان ئیمارات و به‌حرێن حه‌ڤده‌هه‌مین وه‌شانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا له ئیمارات به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ یه‌كه‌مین جار فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی له 16 هه‌ڵبژارده كرد به 24 هه‌ڵبژارده و له شه‌ش كۆمه‌ڵه ركابه‌ری ده‌كه‌ن.
له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك راسته‌وخۆ ده‌گاته قۆناخی داهاتوو سێیه‌م و چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كانیش ماڵئاوایی ده‌كه‌ن.
ئیمارات دوای ركابه‌رییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئێران دواجار توانی مافی میوانداریكردنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی 2019 بباته‌وه و بۆ دووه‌مین جار دوای ساڵی 1996 جارێكی دیكه میوانداری ئه‌و پاڵه‌وانییه‌تییه ده‌كاته‌وه.
ئیمارات له یه‌كه‌مین یاریی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به سه‌ركردایه‌تی ئیسماعیل مه‌ته‌ر له یاریگای شێخ زاید رووبه‌رووی به‌حرێن ده‌بێته‌وه.
پێشتر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده ته‌نیا یه‌ك جار له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا به‌یه‌ك گه‌یشتوون ئه‌ویش له وه‌شانی ساڵی 2015 بوو ئه‌وكات له گه‌ڕی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م ئیمارات یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه.
ئیمارات هیچ كات نه‌یتوانیوه ببێته پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا باشترین ئه‌نجامیشی بردنه‌وه‌ی پله‌ی سێیه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2015 بوو.
بۆ ئه‌م یارییه ئیماراتییه‌كان تواناكانی ئیسماعیل مه‌ته‌ری 35 ساڵ و كاپتنیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له دواین راهێنانیش به‌باشی ده‌ركه‌وت چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌لبێرتۆ زاكیرۆنی ئیتاڵی و راهێنه‌ری ئیمارات به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی پێبكات.
له لایه‌كی دیكه به‌حرێنیش ئاماده‌كاریی ته‌واوی بۆ به‌رامبه‌ر ئیمارات كردووه، به‌حرێن هیچ كات نه‌یتوانیوه ببێته پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا له وه‌شانی رابردووش نه‌یتوانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ببڕێت و ماڵئاوایی كرد.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت پێش یاریی كردنه‌وه ئاهه‌نگێكی گه‌وره به‌ڕێوه بچێت كه حسێن جسمی گۆرانیبێژی ئیماراتی به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه ده‌كات
له‌و پاڵه‌وانێتییه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی (ئێران، ڤێنتام و یه‌مه‌ن) یاری ده‌كات.
یه‌كه‌مین یاری عێراق له‌م پاڵه‌وانێتییه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 4:30ـی ئێواره به‌رامبه‌ر ڤێتنام ده‌بێت.