یارییه ئاگرینه‌كه‌ی نێوان زه‌ورا و هه‌ولێر كۆتایی هات
له یاری چوونی قۆناخی 16ـی جامی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ زه‌ورا یه‌كسانبوون،.
پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مرۆ شه‌ممه، له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا یانه‌ی زه‌ورا میوانداریی هه‌ولێری كرد و به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌ك هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنێت و توڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن.
بڕیاریشه رۆژی پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو هه‌ردوو یانه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی عێراق له یاریگای شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری رووبه‌رووی یه‌كتری ببنه‌وه، هه‌ولێر له‌م یارییه‌دا به بردنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌گاته چاره‌كی كۆتایی جامی عێراق.
هه‌ولێر له قۆناخی 32جامی عێراق توانی به ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی به 7 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی قه‌لعه ساڵح بباته‌وه و بگاته قۆناخی شازده، له به‌رامبه‌ردا زه‌ورا توانی به هه‌ردوو یاریی به هه‌شت گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كوفه تووشی شكست بكات.
له درێژه‌ی یارییه‌كانی جامی عێراق، ئه‌مڕۆ جه‌وییه به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به نه‌جه‌ف هێنا، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا ته‌ڵه‌به له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی خۆی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له كه‌رخی برده‌وه، له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراویشدا كاره‌با به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له شوڕته‌ی برده‌وه.