سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی بانگه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌حموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بانگه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر قازانجی خه‌ڵك له‌م سنووره بكه‌وێته مه‌ترسیی لاریمان له گه‌ڕانه‌وه بۆ دوو ئیداره‌یی نابێت".
مه‌حموود سه‌نگاوی، له وته‌یه‌كدا، له چوارچێوه‌ی رێزلێنان له تیپی وه‌رزشی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیى دژی دوو ئیداره‌ییه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام "ئه‌گه‌ر قازانجی خه‌ڵك له‌م سنووره بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، هیچ لاریمان له‌وه نییه"، كه مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی دوو ئیداره‌ییه.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌نگاوی ده‌ڵێت: "راسته پارتی زۆرینه‌ی هێناوه، به‌ڵام ئه‌وان (كه مه‌به‌ستی پارتییه)، له‌ولا زۆرینه‌یان هێناوه، ئێمه‌ش لێره زۆرینه‌مان هێناوه".
ئه‌و سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی، حزبه‌كه‌ی له حكوومه‌ت وه‌ك به‌شدارێك ده‌بینێت و پێیوایه یه‌كێتی شه‌ریكی راسته‌قینه نه‌بووه له حكوومه‌ت.
سه‌نگاوی راشیگه‌یاندووه، نموونه‌ی دوو ئیداره‌یی له زۆر وڵات و هه‌رێم له جیهاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
ئ. م