نهێنی زیاتر له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ عێراق ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته هه‌واڵییه‌كان، نهێنی زیاتر له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات بۆ عێراق و ورده‌كاری رێكاره ئه‌منییه تونده‌كانیش باس ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا جێگیركرابوون، له ناوه‌ڕاستی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 هێنرابوونه‌وه ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی "عه‌ین ئه‌سه‌د" له ئه‌نبار.
سه‌رچاوه‌ك ده‌شڵێت: "كارمه‌نده عێراقییه‌كان كه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كارده‌كه‌ن، له رۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ، مۆڵه‌تی ناچاریان پێ‌درابوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانن".
هاوكات بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له رانیه‌ش له رۆژی سه‌ردانه‌كه داخرا و ته‌واوی په‌ڕاو و دۆسیه‌ی تایبه‌ت به كاره‌كان هێنرانه ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر داخرا، به‌ڵام دوای سه‌ردانه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌مه‌ریكا، كرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، كارمه‌نده عێراقییه‌كان سێ رۆژ به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ، كاتێكی سه‌ختیان هه‌بووه و وایانزانیوه گوازراونه‌ته‌وه بنكه‌ی دیكه، یان هه‌ندێكیان له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك بزانن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی عێراقیش ئاگاداری سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ نه‌بووه، تا ئه‌و كاته‌ی دوو كاتژمێر مابوو فڕۆكه‌كه‌ی تره‌مپ، بگاته بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئه‌نباڕ، ئینجا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له سه‌ردانه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی چوارشه‌ممه، 26ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، به سه‌ردانێكی نهێنی چووه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق و دوای سێ كاتژمێر مانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی، عێراقی جێهێشت.
تره‌مپ له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی رایگه‌یاند، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه، به‌و پێیه‌ی ره‌وشی ئه‌منی عێراق له بار نییه.
سه‌رچاوه: مه‌علومه
ئ. م