"بازرگانیی نەوت لەگەڵ ئێران زیانى بۆ ناوبانگی هه‌رێم هه‌یه‌"

كێ نه‌وت به‌ ئێران ده‌فرۆشێت و نه‌وته‌كه‌ هی كوێیه‌؟
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

لایەنە سیاسییەکانی کەرکووك، مامەڵەکردن و بازرگانیکردنی نەوت لەگەڵ ئێران، کە ناکۆکی و ململانێی سەختی لەگەڵ ئەمریکا هەیە، بە زیان بۆ ناوبانگی هەرێمی کوردستانی دەزانن، داواش دەکەن کورد لەم قۆناغەدا یاریکەرێکی باش بێت و هاوسەنگی دۆخەکە بپارێزێت و بەرژەوەندی نەتەوەیی رەچاو بکات.

مامەڵەی کورد لەگەڵ دۆخی ئێستا بە تایبەت لە بابەتی بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران و فرۆشتنی نەوت بەو وڵاتە، جگە لە نیگەرانکردنی ئەمریکای دژبەری ئێران، بەزیانیش بۆ ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان دەشکێتەوە، ئەمە بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە.

بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیا و نزیکی خاکەکەی لە ناوچەی ململانێکانەوە، وایکردووە کورد زۆرترین چاوەکانی لەسەر بێت و هەر وڵاتێکیکیش هەوڵی نزیکبوونەوە و راکێشانی سەرنجی دەدات، لەو نێوەندەشدا کورد پێویستی بە مامەڵەی باش و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە هەیە، به پێچەوانەوە، لە ئامانجەکەی دوور دەکەوێتەوە.

نەوت بە هۆی گرنگییەکەیەوە، ریزبەندی یەکەمەکانی لە ناوەندە نێودەوڵەتیيەکاندا پێدراوە و زۆرجاریش دەکرێتە بنەمایەك بۆ پەیوەندی و بەرژەوەندی نێوان وڵاتان، هەرێمی کوردستانیش لەو رووەوە هیچی کەمتر نییە لە وڵاتانی دنیا و مامەڵەی تەندرووستیش لەگەڵ ئەو مەلەفە داهاتوویەکی رووناك فەراهەم دەکات.

ئ. م