سێ سەركردەی داعش كوژران

"ئەمەریكییەكان بەشداری پرۆسەكەیان كردووە"

K24 - ھەولێر

لە پرۆسەیەكی سەربازی ھاوبەشی ھێزەكانی ئەمەریكا و عێراق، سێ سەركردەی سەربازی داعش لە حەویجە كوژران.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، لە پرۆسەیەكی سەربازی ھاوبەشی ھێزەكانی ئەمەریكا و عێراق، كە لەرێگەی دابەزینی ئاسمانییەوە بۆ سەر گوندی موزیریەری سەر بە قەزای حەویجە لە باشووری كەركووك ئەنجامدرا، سێ سەركردەی داعش كوژران.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لەكاتی ھێرشەكەدا، سەركردەكانی داعش لە كۆبوونەوەدا بوون، لەنێو كوژراوانیش بەرپرسی تەقاندنەوەی تاوەرە كارەباییەكانی نێوان كەركووك و حەویجە ھەیە.