"به‌شێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریاوه گه‌یشتنه بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی عێراق"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6/1/2019 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند: "به‌شێكی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له سووریا كشاونه‌ته‌وه هاتوونه‌ته بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پاریزگای ئه‌نبار و له‌وێ جێگیر بوون".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به كه‌ناڵی (روسیا الیوم)ـی گوتووه: "ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی چوونی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له سووریاوه بۆ شاری هه‌ولێر ته‌واو هه‌موو راستییه‌كه نییه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆریان له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی پارێزگای ئه‌نبار و و بنكه سه‌ربازییه‌كانی پارێزگاكانی دیكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هێشتا هێزی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراقن و به‌ته‌واوه‌تی پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه".
ئه‌وه له كاتێكدایه كوتله سیاسییه‌كانی عێراق، هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له سووریاوه بۆ ناو خاكی عێراق به مه‌ترسیدار ناوبردووه، ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به یاسایه‌ك ئه‌و هێزه بیانیانه له عێراق بكاته ده‌ره‌وه له هه‌ر كاتێكدا كه توانا هه‌بوو.