به ڤیدیۆ.. ئوردن به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو شكستی به ئوستراڵیا هێنا
ئوستڕالیا به دۆڕان ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی پارێزگاریكردن له نازناوی جامی ئاسیا كرد و له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه به‌رامبه‌ر ئوردن دۆڕا.
له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می جامی ئاسیای 2019 ئوستڕالیای هه‌ڵگری نازناوی رابردوو رووبه‌ڕووی ئوردن بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند.
تاكه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی ئورده‌ن ئه‌نه‌س به‌نی یاسین له خوله‌كی 26 تۆماریكرد و یه‌كه‌م بردنه‌وه‌یان له جامی ئاسیای2019 به‌ده‌ستهێنا.
ئوردن و ئوستراڵیا كه‌وتوونه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی سووریا و فه‌ڵه‌ستین یاری ده‌كه‌ن.
جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا بۆ یه‌كه‌مجار به به‌شداری 24 هه‌ڵبژارده له وڵاتی ئیمارات به‌ڕێوه ده‌چێت.