بازاڕ چاوه‌ڕوانی كابینه‌ی نوێیه
K24 - هه‌ولێر:
پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی نوێی ھەرێمی كوردستان و ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درووستكردووه، ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی ھەولێر باس له‌وه ده‌كات كە "چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی ئاماده‌ن بۆ وه‌بەرهێنان له كوردستان دا، به‌ڵام ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانی كابینه‌ی نوێن".
بازاڕێكی چۆڵ و هۆڵ كه‌مترین كڕیار به‌دی ده‌كرێت له دوكانه‌كاندا، هه‌ریه‌كێك له‌م فرۆشیارانه ده‌دوێنیت پڕه له‌گله‌ی و باسی بێ بازاڕیی ده‌كات، زۆربه‌شیان هۆكاره‌كه‌ی ده‌به‌ستنه‌وه به‌ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌یی نوێ، خۆیان گوته‌نی "هه‌ركاتێ دۆخی سیاسی به‌رقه‌رار بێت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ بازاڕی ئه‌وان پڕ ده‌بێت له‌كڕیارو فرۆشیان زیاد ده‌بێت، پێچه‌وانه‌كه‌شی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای لێ دروست ده‌بێت.
به‌هۆی پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی نوێ، دۆخه‌كه و ئاینده‌یه‌كی ڕوون دیار نیه، به‌تایبه‌تی بۆ بازگان وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان، تا بێنه هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست به‌كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی هه‌ولێر باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێكبهێنرێت، ئه‌وا چه‌ندین وڵات ئاماده‌ییان نیشانداوه، به‌رهێنان له‌كوردستاندا بكه‌ن.
هه‌میشه بڕیاره سیاسیه‌كان ڕێره‌و ئاڕاسته و دۆخی ئابووری هه‌ر وڵاتێك دیار ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستانیش تازه له‌دۆخی قیرانه‌كان به‌تایبه‌تی قه‌یرانی دارایی ده‌ربازی بووه، بۆیه ئێستا دوا ده‌كرێت هه‌رچی زووه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ ڕێكبكه‌ون، دۆخی ئابووری كوردستان گوارزه‌نی خه‌ڵێكیش به‌تایبه‌تی مووچه‌خۆران باشتر ببێت.