خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه ‌یاسای بوودجه‌ی عێراق ده‌كرێت

د. به‌شیر حه‌داد: جگه‌ له‌ كورد ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵ رازی نین
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/86ab786a-c388-4f2c-9e7c-85adeb849cc3/malabashir.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 ده‌كرێت".

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گووتیشی: "چه‌ند خاڵێك له‌ داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێكراون و ده‌كرێت ئه‌وانی دیكه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن، جگه ‌له‌ كورد، ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵ رازی نین".