پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان دابه‌ش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵا، كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئه‌م بانكانه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كانییان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت.
تا ئێستاش ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووق له پارێزگاكانی دیكه كه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت، له كاتێكدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رۆژی 12ی ئایار/ مایۆی 2018، كه زیاتر له 7 مانگه ئه‌نجامدراوه.