به هۆى پشتيوانيكردنى له هه‌سه‌ده باخچه‌لى هێرشيكرده سه‌ر جۆن بۆڵتن
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌رى پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى توركيا، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، هێرشيكرده راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتن و رايگه‌ياند، ئێمه چيتر ناچار نين بگه‌ڕێينه‌وه بۆ تۆ و گه‌وره‌كانت و پرستان پێبكه‌ين له‌و شتانه‌ى ده‌يكه‌ين.
باخچه‌لى له وته‌يه‌كيدا له‌به‌رده‌م كوتله‌ى حزبه‌كه‌ى له په‌رله‌مانى توركيا، گوتى: توركيا ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆيه و ناچار نييه بۆ ئه‌و شتانه‌ى ده‌يكات پرس به كه‌س بكات.
گوتيشى: هاوپه‌يمانه‌كانى ئێوه خه‌ڵك سه‌ربڕه جياخوازه‌كانن و دوور و نزيك هيچ په‌يوه‌ندييه‌كيان به برا كورده‌كانه‌وه نييه، ئه‌وان تيرۆريستن و خه‌ڵك كوژن و ده‌بێت له هه‌ر شوێنێك بن، نه‌مێنن.
باخچه‌لى گوتيشى: پێويسته توركيا بپه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتى فورات بۆ ئه‌وه‌ى ماف و دادوه‌رى بچه‌سپێنێت بۆ سته‌ملێكراوه‌كان و گوێ به‌وه نه‌دات ئه‌مه‌ريكا چى ده‌كات و چى ده‌ڵێت.
ئه‌م قسانه‌ى باخچه‌لى دواى ئه‌وه هاتن، راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتن رايگه‌ياندبوو، پێويسته ده‌سته‌به‌رى سه‌لامه‌تى شه‌ڕڤانه كورده‌كان بكرێت، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده).
ئه‌و لێدوانه‌ى بۆڵتن به‌رپرسانى توركياى توڕه كردووه و به‌و هۆيه‌وه، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركيا ئاماده نه‌بوو له‌گه‌ڵ بۆڵتن كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه: عربي21
ئ.رِ