ویستی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی بكات به‌ڵام هه‌موو ده‌موچاوی سووتا
K24- هەولێر
ئەلێکساندرا کەین، کچێکی بریتانی تەمەن 27 ساڵانه، کە بە بەرنامەی "Love Island" ناوبانگی دەرکردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی رووخساری گەنجتر ببێتەوە، 3 هه‌زار پاوه‌نی به‌ریتانی (3 هه‌زار و 800 دۆلاری) خه‌رج كرد، لە ئەنجامیشدا هەموو رووخساری سووتاو چاویشی نیوە کوێر بووە.
ئه‌لێكساندرا، وێنەکانی خۆی لە هەژماری تایبەتی لە ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام به‌و كاره‌ی هەموو هاوڕێكانی تووشی شۆك کرد.
زۆربەی هاوڕێكانی پێان گوتووه كه بۆچی وای له‌خۆی كردووه، لە کاتێکدا خۆی خاوه‌نی رووخسارێكی جوان بووه و پێویستی بەو کارە نەدەکرد.
ئه‌لێكساندرا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌شدا گوتی: "بە لەیزهری CO2 وای لێهاتووە و پێستم وا خوێناوی دیارکەوتوە، بەڵام هیوادارم زوو ئەو پێستەی لێببێتەوە و چاکببمەوە، ئێستا تەنها کێشەم چاوهكانمە".
هەروەها روونیشیکردەوە، بۆ چاکبوونەوە رەنگە 5 مانگی پێ بچێت و لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە چارەسەری دەکات، لەگەڵ ئەو ئازارانەش دەجەنگێت تاکو چاوی چاکبێتەوە.
هەروەها نووسیویه‌تی: "لە دەستپێکدا رووخسارم زۆر ئەستوور بوو و نەمدەتوانی هیچ ببینم، لە راستیدا گریام، نەمدەزانی چۆن به‌رگه‌ی بینینی رووخساری خۆم بگرم".
به گشتی خانمان، پاره‌یه‌كی زۆر له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی جوانكاری رووخسار و به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك حاڵه‌ت پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆیان رووده‌دات و ده‌بێته هۆی شێواوی زیاتر له رووخسار و جه‌سته‌یان، ئه‌وه‌ش بووه‌ته ترسێك بۆ خانمان، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌شیانه، به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی هه‌ڵه لێیان تێكبچێت.