ھەناردەی كاڵای ئێرانی بۆ عێراق دەگاتە 12 ملیار دۆلار
K24 - ھەولێر
حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاند، ئاستی هه‌نارده‌كردنی كاڵا له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا بۆ عێراق حه‌وت ملیار دۆلار بووه و هه‌وڵده‌ده‌ن كه ئه‌مساڵ ئه‌م بڕه بۆ 12 ملیار دۆلار زیاتر بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره به زووترین كات له ئێران سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به هه‌نارده‌كردنی كاڵا بۆ عێراق دابمه‌زرێت، تاوه‌كو به به‌رده‌وامی ئێران بتوانێت كاڵا بۆ عێراق هه‌نارده بكات و ئاستی هه‌نارده‌كانیشی زیاتر بكات.
هاوكات حكومه‌تی ئێران ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه بە ئامانجی به‌رده‌وامی بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق بڕیاره عێراقییه‌كان له كۆمپانیاكانی بكاته هاوبه‌ش.