ديمه‌شق: په‌يوه‌نديمان به كورده‌كانه‌وه كردووه
ڕۆژئاوای کوردستان
يه‌په‌گه
په‌يه‌ده
هه‌سه‌ده
مه‌سه‌ده
يه‌په‌ژه
باكوورى سووريا
رۆژهه‌ڵاتى فورات
ديمه‌شق
سوپاى توركيا
سوپاى سووريا
منبج
كوبانێ
عفرين
ئه‌ردۆغان
تيرۆر
داعش
به‌شار ئه‌سه‌د
كورد
كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا، رايگه‌ياند، له سه‌روبه‌ندى ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانى توركيا، په‌يوه‌نديمان به كورده‌كانه‌وه كردووه.
فه‌يسه‌ڵ ميقداد، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا گه‌شبينى خۆى سه‌باره‌ت به دانووستانى حكومه‌تى ديمه‌شق و كورد ده‌ربڕى و راشيگه‌ياند، هه‌ردوولا له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرش و هه‌ڕه‌شه نوێيه‌كانى توركيا ده‌يانه‌وێت بگه‌نه رێككه‌وتن.
گوتيشى: ئه‌زموونى پێشوو له‌گه‌ڵ كورد هانده‌ر نه‌بووه، به‌ڵام پێشوازى له لێدوانى ئه‌م دواييه‌ى هێزه كوردييه‌كان ده‌كه‌ين، كه جه‌ختيان له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز