ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو پێكانی یاریزانێكی دیكه‌ی راگه‌یاند
ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له جامی شای ئیسپانیا پێكانی كۆرتوای گۆڵپارێزی راگه‌یاند و بووه شه‌شه‌مین یاریزانی یانه‌كه كه به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 9 جه‌نیوه‌ری 2018، ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كۆرتوا دوای هه‌ستكردن به ئازار پشكنینی پزیشكی بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه له ماسولكه‌كانی تووشی گرژبوون هاتووه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو پشكنینی زیاتریشی بۆ ده‌كرێت.
به‌مه‌یش كۆرتوا چووه رێزی هه‌ریه‌ك له (گاریس به‌یل، تۆنی كرووس، ماریانۆ دیاز و یۆرێنتی) كه به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌ی ریال مه‌درید دابڕاون.