ته‌ڤده‌م پێشوازى له هه‌ڵوێستى نوێى ديمه‌شق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ته‌ڤگه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكرات (ته‌ڤده‌م) پێشوازى له لێدوانى جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا، فه‌يسه‌ڵ ميقداد كرد، له باره‌ى ئاسۆى گفتۆگۆى نێوان ديمه‌شق و كورد له سووريا و به ئيجابى وه‌سفيكرد.
ته‌ڤده‌م كه يه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانى دامه‌زراوه‌كانى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كورد له باكوورى سووريا، هيواى خواست كه‌ناڵى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا فراوان بكرێت و گفتوگۆكانى نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامى كرده‌ييان لێ بكه‌وێته‌وه.
ته‌ڤده‌م، وێڕاى جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا، دووپاتى كرده‌وه، كورد له سه‌ره‌تاى قه‌يرانى سوورياوه، كاريان بۆ پارێزگاريكردن له يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا كردووه و له يه‌ك كاتدا به‌ره‌نگارى تيرۆر و داگيركارى توركيا بوونه‌ته‌وه.
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا، فه‌يسه‌ڵ ميقداد، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا گه‌شبينى خۆى سه‌باره‌ت به دانووستانى حكومه‌تى ديمه‌شق و كورد ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، له سه‌روبه‌ندى ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانى توركيا، په‌يوه‌نديمان به كورده‌كانه‌وه كردووه.
فه‌يسه‌ڵ ميقداد، راشيگه‌ياند، هه‌ردوولا له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرش و هه‌ڕه‌شه نوێيه‌كانى توركيا ده‌يانه‌وێت بگه‌نه رێككه‌وتن.
گوتيشى: ئه‌زموونى پێشوو له‌گه‌ڵ كورد هانده‌ر نه‌بووه، به‌ڵام پێشوازى له لێدوانى ئه‌م دواييه‌ى هێزه كوردييه‌كان ده‌كه‌ين، كه جه‌ختيان له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: RT