ليژنه‌ى دارايى نوێنه‌ران: پشكى هه‌رێمى كوردستان له %12 و ده‌ستكارى نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى ليژنه‌ى دارايى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى 2019 وه‌ك خۆيه‌تى و له سه‌دا 12يه و هيچ گۆڕانكارييه‌كى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
ئه‌ندامى ليژنه‌كه، سوهام عه‌قيلى له لێدوانێكيدا بۆ سايتى مه‌علومه، گوتى: تا ئێستا پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌ى بودجه‌دا له سه‌دا 12يه و له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ليژنه‌كه‌دا هيچ باسێكى پشكى هه‌رێم نه‌كراوه.
گوتيشى: ليژنه‌يه‌كى نوێنه‌ران پێكهاتبوو بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ كوتله كوردييه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت داواكاريان چييه بۆ ئه‌وه‌ى به زوويى ئه‌و پرسه يه‌كلا بكرێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ليژنه‌ى دارايى ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ته‌رخان كردووه بۆ تاوتوێكردنى پرسى بودجه له‌گه‌ڵ كوتله سياسييه‌كان بۆ كۆتايهێنان به پرسى ره‌خنه و سه‌رنجه‌كانيان سه‌باره‌ت به بودجه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.