له به‌غدا وێنه‌گرى كه‌ناڵێكى ئه‌مه‌ريكى كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منييه‌كان ته‌رمى رۆژنامه‌نووسى عێراقى، سامر عه‌لى شكاره‌يان دۆزييه‌وه، كه كارى وێنه‌گرتنى بۆ كه‌ناڵێكى ئه‌مه‌ريكى له به‌غدا ده‌كرد.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له به‌غدا رايگه‌ياند، ته‌رمى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌سه‌ر رێگه‌يه‌كى خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه چه‌ند فيشه‌كێك نراوون به سه‌رييه‌وه و ده‌ستبه‌جێ گيانى له‌ده‌ستداوه.