لیژنەیەك بۆ دیاریكردنی نرخی كۆمه‌ڵگه‌كانى نيشته‌جێبوون پێكدەھێنرێت
K24 - سلێمانی
له‌لايه‌ن پارێزگارى سلێمانيه‌وه لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی جۆر و نرخ و ئاستی خزمەتگوزاییه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانى نيشته‌جێبوون پێكهێنرا، كارى سه‌ره‌كيان پێداچوونه‌وه‌يه به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی خزمه‌تگوزاری و بڕی نرخى ئه‌و خزمه‌تگوزاريانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌موكورتيه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
بۆ به‌دواداچوونى نرخ و ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌كانى نيشته‌جێبوون له سلێمانى له‌لايه‌ن پارێزگارى سلێمانيه‌وه لیژنه‌یه‌كی له كه‌سانی پسپۆر راسپاردووه بۆ دیاریكردنی جۆر ونرخ و ئاستی خزمه تگوزایه‌كان بۆكۆمه‌ڵگه‌كانى نيشته‌جێبوون پێكهێنرا، كاری سه‌ره‌كيان پێداچوونه‌وه‌يه به‌ئاست و نرخى ئه‌و خزمه‌تگوزاريانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌موكوڕیيه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى نرخ و جۆرى خزمه‌تگوزارييه‌كان دياريكرا، ده‌بێت كۆمپانياكان پێیەوە پابه‌ند بن ئه‌گه‌رنا ئه‌وه له‌رێگه‌ى ته‌نده‌ره‌وه ده‌درێت به كۆمپانيايه‌كى ديكه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌ڵگه‌كانى نيشته‌جێبوونى سلێمانى به پێویستی ده‌زانێت، ليژنه‌كه ره‌چاوى جۆرى خزمه‌تگوزارى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك بكات، چونكه جياوازى هه‌يه له‌جۆرى خزمه‌تگوزارييه‌كان هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه‌كانى نيشته‌جێبوونيش ژماره‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كه‌مه ناكڕێت نرخه‌كان هه‌موويان هاوتا بكرێن.
ئێستا خواستێكى زۆرهه‌يه له‌لايه‌ن هاووڵاتيانه‌وه بۆ نيشته‌جێبوون له‌و كۆمه‌ڵگه‌يانه، چونكه خزمه‌تگوزارى باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام گله‌يى له‌نرخه‌كان ده‌كرێت، بۆیه خزمه‌تگوزارییه‌كان و نرخه‌كان پێویسته پێداچوونه‌وه‌یان پێدا بكرێت و رێكبخرێنه‌وه، چونكه به‌شێكى زۆريان هاوشێوه‌ى شاره‌دێيان لێهاتووه له رووى زۆرى ژماره‌ى دانيشتووانه‌وه.