بۆ تاوتوێكردنى بودجه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى پرۆژه ياساى بودجه‌ى 2019 كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ى خشته‌ى دانيشتنه‌كه، له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه ياساكه ده‌كرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، هيچ گۆڕانكارييه‌ك به‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه ياساكه‌دا نه‌هاتووه.
پێشتر له سه‌رده‌مى كابينه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى، پشكى هه‌رێمى كوردستان به له %12 ديار كرابوو، دواى پێداچوونه‌وه‌ى له لايه‌ن ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ به‌رده‌ستى حكومه‌ت، هه‌مان ئه‌و بڕه دانراوه‌ته‌وه، كه له سه‌رده‌مى عه‌بادى ديار كرابوو.
له‌و باره‌يه‌وه، حسێن نه‌رمۆ، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، لايه‌نه كوردييه‌كان ناڕه‌زاييان هه‌يه و له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌دا نين.
هاوكات، ئه‌مڕۆ ئه‌ندامى ليژنه‌ى دارايى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سوهام عه‌قيلى له لێدوانێكيدا بۆ سايتى مه‌علومه، رايگه‌ياند، تا ئێستا پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌ى بودجه‌دا له سه‌دا 12يه و له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ليژنه‌كه‌دا هيچ باسێكى پشكى هه‌رێم نه‌كراوه.
گوتيشى: ليژنه‌يه‌كى نوێنه‌ران پێكهاتبوو بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ كوتله كوردييه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت داواكاريان چييه بۆ ئه‌وه‌ى به زوويى ئه‌و پرسه يه‌كلا بكرێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ليژنه‌ى دارايى ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ته‌رخان كردووه بۆ تاوتوێكردنى پرسى بودجه له‌گه‌ڵ كوتله سياسييه‌كان بۆ كۆتايهێنان به پرسى ره‌خنه و سه‌رنجه‌كانيان سه‌باره‌ت به بودجه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.