توركيا هێزى زياترى جوڵاند

به‌ره‌ى نووسره‌، ميليشياكانى لايه‌نگرى توركياى له‌ سنوورى ئيدلب پاشه‌كشێ پێكرد

K24 – هه‌ولێر:

سوپاى توركيا به‌رده‌وامه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ سه‌ر سنوورى سووريا.

جوڵه‌ى هێزه‌كانى توركيا له‌ كاتێكدايه‌، به‌ره‌ى نووسره‌، ميليشياكانى لايه‌نگرى توركياى له‌ سنوورى ئيدلب پاشه‌كشێ پێكرد.

ئاژانسى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه‌، سوپاى توركيا كاروانى ديكه‌ى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سنوورى سووريا كردووه‌.

جوڵه‌ى هێزه‌كانى توركيا له‌ كاتێكدايه‌، به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌كه‌ن.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ره‌ى نووسره‌، توانى رووبه‌ڕووى ميليشياكانى سه‌ر به‌ توركيا ببێته‌وه‌ و له‌ سنوورى ئيدلب ده‌سه‌ڵاتى خۆى بسه‌پێنێت.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ رووسه‌كان، ئه‌گه‌ر پێويست بكات هێرشێكى هاوبه‌ش ده‌كه‌ينه‌ سه‌ر به‌ره‌ى نووسره‌ له‌ شارى ئيدلب.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ

ئ.ر