سۆلاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی گوت؟
سۆلاری راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ریال بێتیس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن گه‌شتی هه‌رێمی ئه‌نده‌ڵووس ده‌كه‌ین، گوتیشی: ئه‌م یارییه بۆ ئێمه ئاسان نییه، چونكه سه‌رجه‌م یانه‌كان توانای ركابه‌ریكردنیان هه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 12 جه‌نیوه‌ری 2019، له پرێس كۆنفرانسێكدا سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئیسكۆ نییه، گوتیشی: من خاوه‌نی 24 یاریزانم، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكه‌ن، به‌ڵام من باشترینیان هه‌ڵده‌بژێرم.
سۆلاری ده‌شڵێت: راسته ئیسكۆ له‌م وه‌رزه رێژه‌ی به‌شداریكردنی له یارییه‌كان كه‌م بۆته‌وه، به‌ڵام من ئه‌ركی خۆم جێبه‌جێ ده‌كه‌م و یاریزانه‌كانیش له ئه‌ركی خۆیان تێده‌گه‌ین و پێویسته سه‌رجه‌میان باشتر بن.
له باره‌ی پێكهاته‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، سۆلاری گوتی: دوای راهێنانه‌كانی ئه‌مرۆ، لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان راده‌گه‌یه‌نم و سبه‌یش بۆتان روون ده‌بێته‌وه كام یاریزان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات و كام یاریزان له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بێت.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ڤینیسیۆس جۆنیۆر تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا بووه و هێشتا روون نییه كه به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كات یان نا.
سۆلاری له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا هیوای ئه‌وه‌ی خواست یاریزانه پێكراوه‌كان به زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه، گوتیشی: ماریانۆ دیاز دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات و هیوادارم هه‌موویان بگه‌ڕێنه‌وه چونكه پێویستیمان به هه‌موویانه.
سۆلاری ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك یاریزانی به كۆمه‌ڵمان به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕاون، به‌ڵام ئێمه بۆ سه‌ركه‌وتن و ده‌ستخستنی 3 خاڵی یارییه‌كه ده‌چینه بێتیس.
له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی هه‌ولێر، ریال بێتیس و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.