رووبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هێنده‌ی 80 یاریگای تۆپی پێ ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رووسیا ئینسایده‌ر، رووبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ھێنده‌ی 80 یاریگای تۆپی پێیه و له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك گه‌وره‌تره وگه‌وره‌ترین باڵیۆزخانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له كاتێكدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌یجینگ (په‌كین)ـی پایته‌خی چین، به گه‌وره‌ترین باڵیۆزخانه داده‌نرا كه رووبه‌ره‌كه‌ی 42 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت، به‌ڵام رووبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا نزیكه‌ی 437 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه، به‌و پێیه‌ش باڵۆزخانه‌كه‌ی به‌غدا زیاتر له ده ھێنده‌ی ئه‌وه‌ی چینه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، رووبه‌ربه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بۆ ئه‌وه ته‌رخان نه‌كراوه تا له‌و شوێنه‌وه پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكرێت، به‌ڵكو پێده‌چێت له‌ناو دڵی به‌غداوه بیانه‌وێت ئیداره‌ی هه‌موو جیهان بكه‌ن.
راپۆرته‌كه‌ی رووسیا ئینسایده‌ر وه‌سفی باڵیۆزخانه‌كه ده‌كات و نوسیوویه‌تی "ئه‌و باڵیۆزخانه زه‌به‌لاحه‌ی ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سه‌زه‌وه و به سێ په‌رژین ده‌وره دراوه، رووبه‌ره‌كه‌ی 6 ھێنده‌ی رووبه‌ری باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت له نیویۆرك و زیاتر له ده هێنده‌ی ئه‌و باڵیۆزخانه گه‌وره‌یه كه ئه‌مه‌ریكا له پایته‌ختی چین درووستی ده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی ئه‌ركه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا به دیواری كۆنكریتی به ره‌نگی ره‌ش و خۆڵه‌مێشی ده‌وره‌دراوه‌و له ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری دابڕێنراوه. پێشتریش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو كه جگه له دیپلۆماتكار و فه‌رمانبه‌ره‌كان، پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 16 هه‌زار كه‌س له‌و شوێنه‌دا ده‌بن.