2 خێزانی دیكه‌ی ئێزیدی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركران
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی له پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 13/1/2019، دوای زیاتر له 4 ساڵ له رفاندنیان، 2 خێزانی دیكه‌ی ئێزیدی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركران.
حوسێن كور‌و قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، خێزانی یه‌كه‌م خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگای دووگرێیه و له 4 كه‌س پێكهاتوون، كه بریتین له دایكێك و 3 منداڵه‌كانی. له‌كاتێكدا خێزانی دووه‌م خه‌ڵكی گه‌ڕه زهركن و له سێ كه‌س پێكهاتوون، ئه‌وانیش بریتین له دایكێك و 2 منداڵه‌كه‌ی.
قائیدی گوتی: "له سه‌ره‌تای 2019ـه‌وه تائێستا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی رفێندراوانی ئێزیدی له سووریا له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركراون، هه‌روه‌ك رۆژی شه‌ممه‌ش دوو كچی دیكه‌ی رفێندرا‌و له ده‌ست ئه‌و رێكخراوه رزگاركران، ئه‌مه‌ش مانای هیوایێكی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ رزگاركردنی ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ست ئه‌و رێكخراوه ماون".
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ده‌ست داعش له پارێزگای دهۆك دووپاتیكرده‌وه، "وێڕای كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی، پرۆسه‌كانی رزگاركردن به‌رده‌وامن و داواش له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و تاك و ئه‌و رێكخراوانه ده‌كه‌ین، كه له بواری مافی مرۆڤ كار ده‌كه‌ن، هاوكاربن بۆ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ست داعش ماون، كه ژماره‌یان ده‌گاته 3 هه‌زار رفێندرا‌و له هه‌ردوو ره‌گه‌ز".
H.B