ماوه‌ی مانگێكه دوكاندارێكی سلێمانی بێسه‌روشوێنه
K24 - سلێمانی:
ماوه‌ی 29 رۆژه دوكاندارێكی سلێمانی، به‌ناوی (تاریق رۆسته‌م حه‌مه‌ساڵح) بێسه‌روشوێنه و كه‌سوكاره‌كه‌شی رایده‌گه‌یه‌نن، براكه‌ی كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نه‌بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئه‌و دوكانداره ناوی (تاریق رۆسته‌م حه‌مه‌ساڵح)ـه و له دایكبووی ساڵی 1979یه، پیشه‌ی دوكانی به‌قاڵییه له‌نزیك پردی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رده‌ستی كوردستان 24 كه‌وتوون، تاریق رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی، له جۆری (ئه‌ڤه‌لۆن سپی ژماره‌ی تابلۆی 208705) له گه‌راجی نزیك دوكانه‌كه ده‌رچووه و دیار نه‌ماوه، تا ئێستاش نازانرێت چی به‌سه‌ر هاتووه، هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌شی داخراون.
تاریق خێزانداره و باوكی 4 منداڵه، ئه‌و تاقانه‌ی 10 خوشكه له خێزانه‌كه‌ی و باوكیشی نه‌ماوه، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (شه‌كره‌كه)یه له نزیك باڵه‌خانه‌ی دادگای نوێی سلێمانی، كه‌سوكاره‌كه‌شی له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار سكاڵایان تۆمار كردووه.
كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، براكه‌یان هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه و بێ كێشه بووه و له دوكانی به‌قاڵییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی چه‌ند ساڵێكه بێ هیچ گرفتێك كارده‌كه‌ن.
كه‌سوكاره‌كه‌ی، سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پۆلیس و ئاسایشیان كردووه له سلێمانی و ئه‌وانیش هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی تاریقه‌وه نازانن، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه پێیانگوتوون لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ده‌كه‌ن.
ئ. م