"بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ داعشی بۆ ته‌قینه‌وه هانداوه"
K24 - هه‌ولێر:
لینسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كان ره‌حنه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێت: "ئه‌و بڕیاره چه‌كدارانی داعشی هانداوه كه هێرشه‌كه‌ی منبج ئه‌نجام بده‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه 4 ئه‌مه‌ریكی بكوژرێن".
گراهام ده‌ڵێت: "هێرشه‌كه له‌و خواردنگه‌یه ئه‌نجامدراوه كه پێموایه منیش سه‌ردانیم كردووه و له‌گه‌ڵ كورد و عه‌ره‌به‌كانی و ن،ێنه‌ری پێكهاته‌كانی دیكه دانیشتووم، به‌داخه‌وه راوێژكاری ئه‌مه‌ریكی له‌و شوێنه‌دا به ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كوژراون. ئه‌وه‌ی نیگه‌رانیشی كردووم لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپه بۆ كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ئه‌نجام بده‌ن".
ئه‌و سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌یكات، وا له هه‌ندێك گرووپ ده‌كات هه‌وڵی هاوكاریكردنی داعش بده‌ن و بوێرییان زیاتر ببێت و گوومانی ئه‌وه‌ش زۆر زیاتر بووه كه كه‌سانێك هه‌ن هه‌وڵی یارمه‌تیدانیان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌مان له پێشتر له عێراق و ئێستاش له سووریا بینی".
گراهام گوتوویه‌تی: "هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌ك ده‌یه‌وێت هێزه‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵام پێموایه هه‌موومان كاتێك ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه كه هه‌ست بكه‌ین له ئارامیدانین. به‌ڵام نازانم چۆن له ئارامیدان كاتێك كه‌سانێك ناتوانن دابنیشن و قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مایكڵ مەككۆڵ، ئەندامی باڵای قەوارەی كۆماریەكان لە لێژنه‌ی كاروباری دەرەوە لە كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا لەبەیاننامەیەكدا لەبارەی تەقینەوەكەی شاری منبج، داوا لەسەرۆكی ئەمریكا دەكات، له بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا پاشگەز بێتەوە.
مه‌ككۆڵ له به‌یاننامه‌كه‌یدا هۆشداری ده‌دات كه، "داعش هێشتا ماوە و كشانەوەی هێزەكانمان له سووریا، ڕێگا بۆ بەهێزبوونەوەی تیرۆریستان خۆش دەكات".
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌و هێرشه خوێناوییه‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئێمه‌ی له سووریا كرده ئامانج، ئاماژه‌یه‌كی روونه كه داعش هێشتا توانای ئه‌نجامدانی هێرشی هه‌یه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رووی قسه‌كانی له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و داوای لێ ده‌كات: "وه‌ڵامێكی توندی هه‌بێت و له بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاشه‌گه‌ز بێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له‌وه دڵنیا ده‌بینه‌وه كه داعش به‌یه‌كجاری له‌ناوچووه".
ده‌شڵێت، "ئه‌مه ته‌نیا به‌رپرسیارێتی ئه‌مه‌ریكا نییه، پێویسته له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌و دوژمنه سه‌رسه‌خته له‌ناو ببه‌ین"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی زیاتر به داعش بده‌ین، ئه‌وا ریزه‌كانی رێكده‌خاته‌وه و له ئاینده‌دا هه‌وڵی زیاتر بۆ هێنانه‌وه‌ی ئاژاوه و توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ده‌ن".
رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه راگه‌یاند، كه یه‌كێك له بازاڕه‌كانی منبج مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای كرده ئامانج.
سه‌باره‌ت به ئاماری قوربانبانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش، ئاژانسی هاوار ئاشكرایكرد، به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری منبج، كه له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌ی "قصر الأمراء" واتا "كۆشكی شازاده‌كان" له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره ئه‌نجامدرا، گه‌یشته 10 كوژراو.