تره‌مپ بڕيارى بارى له‌ناكاوى بۆ ساڵێكى ديكه درێژكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، بۆ ماوه‌ى يه‌ك ساڵى ديكه، بڕيارى بارى له‌ناكاوى درێژكرده‌وه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ بوونى جموجۆڵى تيرۆريستى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گه‌ڕانده‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه كۆشكى سپى بڵاويكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ رايگه‌ياندووه، جموجۆڵى تيرۆريستان هه‌ڕه‌شه له پرۆسه‌ى ئاشتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات و ئه‌مه‌ش مه‌ترسييه بۆ سه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و سياسه‌تى ده‌ره‌وه و ئابوورى ئه‌مه‌ريكا، هه‌ر بۆيه بارى له‌ناكاو بۆ يه‌ك ساڵى ديكه درێژ ده‌كاته‌وه.
حاڵه‌تى له‌ناكاو، له سه‌رده‌مى ئيداره‌ى بيل كلينتۆن و له 23ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 1995ه‌وه راگه‌يه‌ندراوه و ساڵانه به‌ر له ته‌واوبوونى واده‌كه‌ى درێژ ده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، ئه‌مه‌ريكا سزاى دارايى و سياسى به‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و گرووپانه‌دا ده‌سه‌پێنێت، كه ناويان ده‌خرێته ليستى ره‌شه‌وه و له هاووڵاتييانى ئه‌مه‌ريكا قه‌ده‌غه ده‌كرێت هيچ جۆره مامه‌ڵه‌يه‌كيان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
سه‌رچاوه:RT
ئ.ر