ئاگادارییه‌ك له هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، سه‌رجه‌م شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌هۆی به‌فربارین له ناوچه‌كانی باكووری هه‌ولێر، رێگه‌كان سه‌لامه‌ت نین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رجه‌م شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌هۆی به‌فربارین رێگه‌ی هه‌ولێر – كۆیه له نزیك هه‌ورازه نه‌فت تاكو ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان و له‌وێوه تاكو سه‌ر چیای سه‌فین سه‌لامه‌ت نین.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی هاتووچۆ، رێگه‌كانی هیران – شه‌قڵاوه و زینه‌تیر – رانیه‌ش سه‌لامه‌ت نین و به‌هۆی به‌فره‌وه هاتووچۆ له‌و رێگایانه‌دا سه‌خته.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تیمه‌كانی شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه، سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌كانن، به‌ڵام به‌هۆی زۆری رێژه‌ی به‌فربارین، رێگه‌كان سه‌لامه‌ت نین.
شه‌پۆلێكی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه و به گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی, پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلی ئه‌مجاره‌ی به‌فربارین، سه‌نته‌ری شاره‌كانیش بگرێته‌وه.
ئ. م