دژه‌تیرۆری کوردستان دوو ئه‌ندامی داعشى له‌هه‌ولێر ده‌ستگیركرد
K24 - هه‌ولێر:
دوو ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری كوردستانه‌وه له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، رایگه‌یاند، دوو تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوی داعش، به ناوه‌كانی (ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جه‌دیع) و (قه‌حتان عه‌لی ئه‌حمه‌د جه‌دیع) له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه تیرۆری كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پشتبه‌ستن به زانیاری و چاودێریكردنی ورد ئه‌نجامدراوه و ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی رێكخراوی داعش‌یش به فه‌رمانی دادوه‌ر دوێنێ 16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 ده‌ستگیركراون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، 6 گومانلێكراوی دیكه به كاری ترۆریستی ده‌ستگیركراون و رێكاری یاساییش به‌رامبه‌رییان ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئ. م