مێسی له‌ نێو 400 گۆڵ، ئه‌م گۆڵه‌ به‌جوانترین گۆڵ ده‌ستنیشان ده‌كات

به‌ ڤیدیۆ... مێسی جوانترین و به‌ نرخترین گۆڵی خۆی له‌ لالیگا هه‌ڵده‌بژێرێت

دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی له‌ یاری رابردووی به‌رامبه‌ر ئیبار گۆڵێكی تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌ لالیگا گه‌یانده‌ 400 گۆڵ، مێسی له‌ دیمانه‌یه‌كدا جوانترین گۆڵی خۆی له‌ لالیگا ده‌ستنیشان ده‌كات.

لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و گۆڵه‌ی له‌ وه‌رزی 2004 ـ 2005 له‌ یانه‌ی ئالباسیتی تۆماری كرد جوانترین گۆڵ و نایابترین گۆڵی ئه‌و بووه‌ له‌ لالیگا، ده‌شڵێت: له‌ هه‌مووی خۆشتر له‌ هه‌مان ساڵ نازناوی لالیگاشمان برده‌وه‌.

لیۆنێل مێسی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: شانازی ده‌كه‌م كه‌ توانیومه‌ 400 گۆڵ له‌ لالیگا بكه‌م، هیوادارم گۆڵی زیاتریش تۆمار بكه‌م، هه‌رچه‌نده‌ من گوێ به‌ شكاندنی ریكۆرده‌كان ناده‌م و ته‌نیا سه‌ركه‌وتن و 3 خاڵی یارییه‌كه‌م لاگرینه‌.

لیۆ مێسی ده‌ڵێت: زۆر گۆڵی ناوازه‌ و جوانم تۆمار كردووه‌، به‌ڵام له‌ كۆی ئه‌و 400 گۆڵه‌، یه‌كه‌مین گۆڵی خۆم له‌ لالیگا هه‌رگیز له‌بیر ناكه‌م، كاتێك له‌ یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنم به‌ درێسی بارسێلۆنا له‌ گێمی دووه‌می هاتمه‌ نێو یاریگه‌ و به‌ ئاسیستی رۆناڵدینهۆ گۆڵێكم له‌ یانه‌ی ئالباسیتی تۆمار كرد.

لیۆنێل مێسی له‌ ئێستادا یه‌كه‌مین یاریزانه‌ 400 گۆڵ له‌ 435 یاریدا له‌ لالیگا تۆمار بكات، مێسی 327 گۆڵی به‌ قاچی چه‌پ كردووه‌، 58 گۆڵی به‌ قاچی راست و 14 گۆڵ به‌ لێدانی سه‌ر و گۆڵێكیشی به‌ده‌ست تۆمار كردووه‌.