به ڤیدیۆ... لیڤه‌رپوول ریمۆنتادایه‌كی پڕگۆڵی تۆمار كرد
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له پرێمه‌رلیگ ریمۆنتادایه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر كریستال پاڵاس كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 19 جه‌نیوه‌ری 2019، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی ئانفیڵد میوانداریی كریستاڵ پاڵاسی كرد.
له خوله‌كی 34 ئاندرۆس تاونسیند گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ كریستال پاڵاس تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م زۆرترین رووداوی لێكهوتهوه و فێستیڤاڵی گۆڵكردن تۆمار كرا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م محه‌مه‌د سه‌ڵاح له خوله‌كی 46 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 53 رۆبێرتۆ فێرمینیۆی به‌رازیلی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ لیڤه‌رپوول دوو هێنده لێ‌كرد.
له خوله‌كی 65 جه‌یمس تومكینز ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كریستاڵ پاڵاس یه‌كسان كرده‌وه، پاشان سه‌ڵاح گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می رێدزی تۆمار كرد، به‌مه‌ش سه‌ڵاح به 16 گۆڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی گۆڵكاران پته‌وتر كرد.
له خوله‌كی 89 جه‌میس میلنه‌ر به كارتی سوور له لیڤه‌رپوول كرایه ده‌ره‌وه، له خوله‌كی 93 سادیۆ مانی گۆڵی چواره‌می تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، ماكس میر گۆڵی سێیه‌می بۆ كریستاڵ پاڵاس تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه نه‌یتوانی یانه‌كه‌ی له شكست رزگار بكات.
لیڤه‌رپوول به‌م ئه‌نجامه ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی خوله‌كه گه‌یانده 60 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی نزیكترین ركابه‌ری گه‌یانده 7 خاڵ.